نزیکەی 15 هەزار ئەمریکی هێشتا لە ئەفغانستاندان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، بەرپرسانی ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، بە کۆنگرێسیان ڕاگەیاند تا ئێستا نزیکەی ١٥ هەزار ئەمریکی لە ئەفغانستاندا ماون.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردەوە، هێشتا نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ هەزار ئەمریکی لە ئەفغانستاندا ماون، بەرپرسانی ئەمریکاش هەوڵ دەدەن دیپلۆماتکارەکان و هاوڵاتیەکانیان لە ئەفغانستان بهێننە دەرەوە، دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەردا گرت.

جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییلە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند”ئێمە تاڵیبانمان ئاگادار کردۆتەوە لەوەی، ڕێگەیەکی ئارام دابین بکەن یارمەتی گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی بدات بۆ گواستنەوەیان بۆ ناو فڕۆکەخانە، پابەندیان دەکەین بەو بەڵێنەوە”.

وتیشی، ئێمە خەڵک لە دەروازەکە دەهێنینە دەرەوە بۆ ناو فڕۆکەکە، بەڵام ئەم بابەتە چەند کاتژمێرێکی زۆر دەخایەنێت.

سەرچاوەکان بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە. تا ئێستا ئیدارەی بایدن هیچ پلانێکیان نیە، بۆ دەرهێنانی هاوڵاتیەکانیان لە کابول دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەردا گرتووە.

بەپێی وتەکانی بەرپرسانی ئەمریکاش، هەتا شەوی سێ شەممە نزیکەی هەزارو ١٠٠ هاوڵاتی ئەمریکی و ئەفغانی و خێزانەکانیان، لە ١٣ گەشتدا، لە ئەفغانستان براونەتە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا