تەیف سامی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم: ناوەکانمان رادەست بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگێشتی وەزارەتی دارایی عێراقی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (26-2-2024)، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق  لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم هەموو کارەکانمان تەواو کردووە و بۆ ئەوەی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرین، پێویستە لیستی ناوی فەرمانبەران بگاتە دەست وەزارەتەکەمان”.

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی ووت، “بۆ مانگەکانی داهاتوو مەرجی ئەوەمان داناوە کە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکەکانی عێراق تۆماربکرێن و جێگیربێت”.

لە کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێکران لەوانە، یەکلایکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هۆکارەکانی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە، پارەدارکردنی پرۆژەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی بوودجەی ساڵی 2024ـی عێراق.

وەزیری دارایی عێراق وتیشی، “مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 بەتەواوەتی سەلامەتە و دەستمانکردووە بە پارەدارکردنی بوودجەی تەشغیلی (کارکردن)، هەروەها لە داهاتوویەکی نزیکدا خشتەی بوودجەی ساڵی 2024 دەنێرین بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردنی و ناردنی بۆ پەرلەمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا