نرخی نەوت لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لە هەفتەی نوێدا دابەزی

پۆڵه‌تیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە یەکەم رۆژی هەفتەی نوێدا، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە (19-2-2024)، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 61 سەنت دابەزی و بە 82 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەهەمانکاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 41 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 78 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت لە رۆژی یەکشەممەدا بۆ نەبوونی هیچ ئاماژەیەک لە ویستی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دێت بۆ کەمکردنەوەی بڕی سوود بانکەکە، شرۆڤەکارانی بواری ئابووری پێشبینی دەکەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا پێویستی بەکاتی زیاتر بێت بۆ دابەزاندنی بڕی سوود.

لەلایەکی دیکەشەوە کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەبۆنەی ساڵی نوێی چین و یادی لەدایکبوونی سەرۆک واشنتۆن لە ئەمریکا، نرخی نەوتیان لە رۆژی دووشەممەدا دابەزاند، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەو دوو بۆنەیەدا دوو گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لە جیهاندا خواستیان بۆ نەوت زۆر نەبووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا