پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، نزیکەی 20 ملیۆن کەس بەهۆی کارەساتی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لە نوێترین لێدوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی هاوڵاتییان و پێشکەشکردنی یارمەتی بەردەوامیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاد لە 81 هەزار برینداری بومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە و براونەتە نەخۆشخانەکان تا چارەسەر وەربگرن.
هاوکات، سوپاسی سەرجەم وڵاتانی دراوسێ و دۆستی کرد کە دەستی یارمەتییان بۆ وڵاتەکەی درێژکردووە و یارمەتیدەر بوون لە بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی بومەلەرزەکە.