180 ھەزار ڤاکسینی دیکە دەگاته‌ ھەرێمی کوردستان

پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەجبەی دووەمی ڤاکسین بگاتە ھەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە 180 ھەزار ڤاکسین دەبێت، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش جۆرى ئه‌و ڤاكسینه‌ و بۆكێش به‌كاردێت بۆ پۆڵه‌تیك ئاشكراده‌كات.

سه‌ره‌تای ئەم مانگە وڵاتی چین بڕی 50 هەزار ژەمە ڤاكسینی جۆری سینۆفارمی وەك دیاری بۆ عێراق نارد، لەو ژمارەیەش هەرێم پێنج هەزار ژەمە ڤاكسینی بەركەوت، به‌سه‌ر هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمدا و بە كارمەندانی تەندروستی بەتایبەتی ئەوانەی لە هێڵی پێشەوەی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنابوون دابه‌شكرا.

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق وەجبەی دووەمی ڤاکسین كه‌ له‌ ئه‌وه‌ی ئه‌سترازینكاى به‌ریتانیه‌، بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ 180 ھەزار ڤاکسینه‌ بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

وتیشى، ھەر کاتێک ڤاکسینەکە گەیشت، ئەوکات بەپێی رێنماییەکان دەست بە دابەشکردن و بەکارھێنانی ده‌كه‌ین، وه‌جبه‌ى دووه‌میش هاوشێوه‌ى وه‌جبه‌ى یه‌كه‌م له‌ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌ هێڵى پێشەوەی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنادان به‌كارده‌هێندرێت، دواتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ته‌مه‌نن به‌كارده‌هێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا