مەسعود بارزانی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا: قارەمانان خۆیان نەچەماند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 93% دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ریفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژویی بوو.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ شەممە لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمدا پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “93% دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژویی بو، لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم”.

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017دا تێدەپەڕێت، لەو ریفراندۆمەدا زۆرینەی خەڵكی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستاندا، بەڵام دوای رۆژێك ریفراندۆمەكە سەرۆكی ئەوكاتەی هەرێم رایگەیاند: ئەم ریفراندۆمەی ئەنجامدراوە نە بۆ فەرزكردنی ئەمری واقعە و نە بۆ دیاریكردنی سنوورە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا