پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکیدا کە بۆ گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتە گشتاندوویەتی رایگەیاندووە، پۆلێنی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەکات کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون.
لە نووسراوەكەدا هاتووە, “ئاماژە بە نووسراوى بەڕێز ئەنجومەنى وەزیران/ سکرتاریەت ژمارە (16920) لە (24-12-2023) وە ئاماژە بە فەرمانى وەزاریمان ژمارە (743) لە (22-1-2024) کە تایبەتە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ مەبەستى (پۆلێنکردنى هەڵسەنگاندنى حاڵەتەکانى ئەو بڕوانامانەى کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون، بۆ ئەوەى لەڕووى زانستى و کارگێڕى و دارایى و یاساییەوە هەڵبسەنگێندرێن)، بۆ ئەم مەبەستە (2) دوو دانە فۆرمى زانیارییتان بۆ ڕەوانە دەکەین، بۆ پڕکردنەوەى داتاى پێویست، لە ماوەى پازدە ڕۆژدا بۆمان ڕەوانە بکەن تاکوو کارى پێویست ئەنجام بدەین”.