پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023، سامان نادر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کچێک لەسەر بەرزەپردی بەردەم زانکۆی سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
سامان نادر راشیگەیاند، کچەکە تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 20 ساڵە و تا ئێستا ناسنامەی ئاشكرا نەبووە و ناشزاندرێت رووداوەکە خۆکووژیە یان خۆی کەوتووەتە خوارەوە.
وتیشی، “تا تیمەکانی فریاگوزاری گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، کچەکە گیانی لەدەست داوە”.
بەپێی زانیارییەکان، کچەکە خوێندکاری زانکۆی سلێمانییە و دوای ئەوەی سەری دەکەوێت بە ناوەڕاستی شەقامی بەردەم زانکۆی سلێمانی، سەری بەسەختی بریندار دەبێت و پێش گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری گیان لەدەست دەدات.