هەپەگە: ئەو چەكەی پێشمەرگەی كردە ئامانج ئێمە بەكارمان نەهێناوە

پۆڵەتیك پرێس

هێزەكانی پاراستنی گەل “هەپەگە” لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەو چەكەی لە چیای مەتینا هێزەكانی پێشمەرگەی كردە ئامانج لەلایەن ئەوانەوە بەكارنەهاتووە و داواش دەكات لیژنەیەكی سەربەخۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكات.

لە دوایین بەیاننامەی خۆیدا ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند: ڕۆژی 5 ی حوزەیران لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانیدا هێزە سەربازییەكانی پارتی بەبێ هیچ زانیارییەك و بە شێوازی ئۆپەراسیۆن ویستیان بچنە ناوچەی گەریلا لە مەتینا ئەمە بێگومان هەڵەیە و خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی ناكات.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، ڕاستە هێزەكانمان لەوێ چەند فیشەكێكیان بۆ ئاگاداركردنەوە تەقاند، بەڵام بەدڵنیایەوە ئەو چەكەی كە بووە هۆی تێكشكاندنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن هێزەكانمانەوە بەكارنەهاتووە، بۆیە ئەو ئۆتۆمبێلە لە ڕێگای هەوا و موشەكەوە لێیدرا.

هەپەگە ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ پرسی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكە ئێمە وەك هەپەگە ڕایدەگەیەنین كە پێویستە شاندێكی هاوبەش یان شاندێكی سەربەخۆ لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە بكەن و ڕوونكردنەوەی لەسەر بدەن.

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 5ی حوزەیران، لە چیای مەتینا لەسنوری پارێزگای دهۆك بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان سوپای توركیاو هێزەكانی پەكەكە و هێزێكی پێشمەرگە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا