سلێمانی خۆی بۆ ئۆمیکرۆن ئامادە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاند، “پێشبینی دەکەین دوای دوو هەفتەی تر شەپۆلی تازەی کۆرۆنا دەستپێبکاتەوە”.

داهات حەوێزی ئاشکرایکرد، “دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ ژمارەی نەخۆشی کۆرۆنا کەمبوبووەوە و قاوشەکانی کۆرۆنا چۆڵ بوون، لە ئێستا دەستمان کردەوە بە پاک کردنەوە و تەعقیم کردنی قاوشەکان وەک ئامادەکاری بۆ شەپۆڵی تازەی کۆرۆنا کە پێشبینی دەکەین دوای دوو هەفتەی تر دەست پێبکاتەوە”.

وتیشی: تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاکسینە، ئەوانەی پێش شەش مانگ دوو ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتوە ئەتوانن ژەمی سێیەم وەرگرن.

باسی لەوەشکرد، “بەداخەوە وەزعی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی زۆر خراپە، ئەگەر بە زوویی کێشەی دابین کردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی چارەسەر نەکرێت دوورنیە تووشی کارەساتی گەورە بین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا