پارێزگاری سلێمانی داتا و ئامارەکانی وەبەرهێنانی ساڵی رابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، پلانی گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە سلێمانی لە ساڵی رابردوودا ئاشکراکرد و رایگەیاند، بۆ جاری دووەم و لەساڵی 2023 دا سلێمانی لە قەبارەی پارەی تەرخانکراو بۆ وەبەرهێنان و ژمارەی پرۆژەکان لە جۆری پرۆژە و تایبەتمەندی پرۆژەکان لەسەر ئاستی عێراق بە پلەی یەکەم دەستنیشانکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی کانوونی دووەم، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “بە هەوڵی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و ئەنجوومەنی شارەوانی و تەواوی داموودەزگاکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی کە هاوکار و پشتیوانێکی تەواوی پارێزگای سلێمانی بوون بەکارکردنی پێکەوەیی و هەماهەنگی، توانیوومانە هەنگاوی باش لە بواری وەبەرهێنان لە شاری سلێمانی بنێین و داتاکان دەریدەخەن کە لە ساڵی رابردوودا بووژانەوەیەکی بەرچاو بە کەرتی پیشەسازی و کشتووکاڵ و سێکتەرەکانی دیکەوە دیارە”.

هەروەها وتیشی، “هەنگاوەکان بووژانەوەی باشی لەم قەیرانەدا درووستکردووە و بووەتەهۆی رەخساندنی هەلی کار”.پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “لە چەند ساڵی رابردوودا ویستوومانە هەمەڕەنگی لە بوارەکانی وەبەرهێنان هەبێت و نەمانویستووە بەتەنها گرنگی بە یەک جۆر وەبەرهێنان لە شاری سلێمانی بدەین”.

باسی لەوەشکرد، “بۆ یەکەمین جارە لە تەواوی عێراق پارێزگای سلێمانی توانیوویەتی هەمەڕەنگی لە سەرچاوەکانی سەرمایە و داهاتە بکرێت کە بەشداری لە پرۆژە و وەبەرهێنانەکان دەکەن، ئێستا پێچەوانەی ساڵانی رابردوو ئەو کاڵایانەی دەهاتنە بازاڕ یاخود ئەو پڕۆژە وەبەرهێنانانەی کە هەبوون، دابەشببوون بەسەر وڵاتە ناوچەییەکانی دراوسێماندا، بەڵام ئێستا سەرمایەداران لە ئەمریکا، رووسیا، چین، ئێران، تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەسکەندەنافیا پرۆژەی ستراتیژییان لە پارێزگای سلێمانی هەیە”.

سەبارەت بە ئامارەکانی وەبەرهێنان لە ساڵی رابردوودا، هەڤاڵ ئەبووبەکرد، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: تەنها لە ساڵی 2023دا، مۆڵەت بە 53 پرۆژەی وەبەرهێنان دراوە کە تێچووی ئەم پرۆژانە 2 ملیار و 603 ملیۆن دۆلار بووە لەو ژمارەیەش 116 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان سەرفکراون کە پێشنیاز کراوە بۆیان.

د. هەڤاڵ دەڵیت، لە هەموو سێکتەرەکانی پەروەردە و فێرکردن، تەندرووستی و دەرمان، کشتووکاڵ، پیشەسازی، وەبەرهێنان، بازرگانی، گەشتووگوزار، ژینگە، شارەوانی، سەوزایی، ووزە نوێیکان و ووزە، کانزاکان، وەرزش، گەشەکردنی رووبەری بینای دانیشتووان، پرۆژە هەمەجۆرەکان و ئاشتی و ئاسایشی گشتیی و ئازادی و کەمی رێژەی هەژاری، سلێمانی لە پێشەنگی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە.

سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاری تێدایە

پارێزگاری سلێمانی داتاکانی پەیوەست بەرێژەی هەژاریی و بێکاری لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، “بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، کەمترین رێژەی هەژاری و بێکاری لە شاری سلێمانی هەیە بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها لەبەرامبەردا بەرزترین رێژەی تێکڕای تەمەن لە تەواوی عێراقدا لە پارێزگای سلێمانییە”.

پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەو دەرفەتەی کە بۆ خانمان رەخساوە لەم پارێزگایە زۆر دەگمەنە و لە هیچ شوێنیکی دیکە نییە، “جیاوازی رەگەزی لە پارێزگای سلێمانی بوونی نییە؛ بەجۆرێک لە داموودەزگاکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی پەیڕەوی جیاوازیی ئەرێنی رەگەزی دەکەین، بە واتای ژنێک و پیاوێک ئەگەر هەمان بڕوانامە و خزمەتییان هەبێت، ژنەکە دەکەین بە بەڕێوەبەر”.

سلێمانی گەورەترین یەکەی کارگێڕییە لە عێراق

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، “پارێزگای سلێمانی گەورەترین یەکەی کارگێڕییە لە عێراق و 2 هەزار و 500 گووند لەم سنوورە ئاوەدان کراونەتەوە و 16 ناحییە کە پێشتر تێکدرابوون، ئاوەدانکراونەتەوە.

لە پارێزگای سلێمانی تا پێش ساڵی 1991، 321 ناوەندی خوێندن و بینای قوتابخانە هەبوون بەڵام ئێستا نزیکەی 3 هەزار قوتابخانە هەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا