بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان عێراق لیژنەیەک ڕەوانەی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە16ی کانونی دووەم، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بگاتە شاری هەولێر.

ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، کە لەهەمان کاتدا سەرۆکی ئەو لیژنەیەیە کە سودانی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی هەولێر پێکیهێنا، دەگاتە هەولێر.

ئامانج لە سەردانەکەی ئەعرەجی و ئەندامانی وەفدەکەی، لێکۆڵینەوەیە لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو کە کرانە سەر شاری هەولێر و قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی نوسراوێکی فەرمی، کە واژۆی سکرتێری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لەسەرە، لیژنەی لێکۆڵینەوەکە لە پێنج کەس پێکهاتوون و لەلایەن قاسم ئەعرەجییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

هاوکات، لیژنەکە لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، بریکاری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، نوێنەری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و نوێنەری وەزارەتی بەرگری عێراق پێکهاتوون، بڕیارە لەماوەی 48 کاتژمێردا کارەکان تەواوبکەن و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرابکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا