پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی یەکەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سبەی پێنجشەممە28ی کانونی یەکەم، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەدوای نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان نمیچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16پلەى سیلیزى
سلێمانی :15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 9پلەى سیلیزى
سۆران : 14پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20پلەى سیلیزى