وەزیری تەندروستی عێراق: لە ئەمساڵدا هەشت تۆن ماددەی هۆشبەر لەناوبراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا بڕی هەشت تۆن ماددەی هۆشبەر و 58 ملیۆن حەبی هۆشبەریان لەناوبردووە.

ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،” تەنها لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی هەشت تۆن ماددەی هۆشبەر و 58 ملیۆن حەبی ماددەی هۆشبەر، 31 هەزار ئەمپۆلی ماددەی هۆشبەر و نۆ هەزار کوپ لەناوبراون”.

ڕوونیکردەوە، پرۆسەی لەناوبردنەکە لە سوتێنەری پزیشکی دادوەریدا، کە پلەی گەرمی دەگاتە بەرزترین پلە بۆ سوتانی تەواو ئەنجامدراوە، بەشێوەیەک گەرما دەیتوێنێتەوە و دەیشکێنێت و تایبەتمەندی ماددەی هۆشبەرەکانی لێدەسەنێتەوە.

هاوکات لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمساڵ 12 هەزار تۆمەتبار لە دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا