ئەڵمانیا ژمارەیەك دیبلۆماتكاری رووسیا دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئانالینا بایربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی رووسیا لە شاری بوچا و ناوچەكانی دیكەی ئۆكرانیا ئەنجامیداون، 40 دیپلۆماتكاری ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا دەردەكرێن.

ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت كە چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپی بەهەمانشێوە دوای تاوانەكانی بوچا ژمارەیەك دیپلۆماتكاری روسیایان لەوڵاتەكانیان دەركرد.

دوای كشانەوەی هێزەكانی رووسیا لە شاری بوچای باكووری رۆژئاوای كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا و كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو شارە و ناوچەكانی دەوروربەر لەلایەن هێزەكانی ئۆكرانیاوە، پەردە لەسەر چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی هەڵدرایەوە و سەدان وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا جیهانییەكان بڵاوبوونەوە، كە لە دیمەنەكانیاندا وێنەی تەرمی سەدان هاووڵاتیی گوللـەبارانكراو لەسەر شەقامەكاندا نیشان دەدرێن.

لە بەرامبەردا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای لێكۆڵینەوە لەو روداوە دەكەن و داوای كۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا