سەربازگەیەكی توركیا لە بامەڕنێ‌ بە ئامانج گیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ مووشەكێك ئاراستەی سەربازگەی توركیا لە ناحیەی بامەرنێ سەر بە قەزای ئامێدی كرا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیارییەكان، مووشەكەكە بەر رووی دەرەوەی ساتری سەربازگەكە كەوتووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، تەنها زیانی ماددی بە سەربازگەكە گەیاندووە.

ئەو هێرشە لە كاتێكدایە كە لە 26ی مانگی رابردوو بەهەمان شێوە سەربازگەكە كرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو منداڵ كە لەگەڵ بنەماڵەكانیان بە مەبەستی سەیرانكردن لە بامەرنێ بوون، گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا