پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە، دوو بومەلەرزەی نوێ پارێزگای مەڕەشیان لە باکووری کوردستان هەژاند.
لەوبارەیەوە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر 7:39 خولەک، بە گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر پارێزگای مەڕەشی لە باکووری کوردستان هەژاندووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بوومەلەرزەی دووەمیش کاتژمێر 9:33 خولەک بەگوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر و بەقوڵایی 9.44 کیلۆمەتر لە پارێزگای مەڕەش ڕوویداوە.
لەدوای بومەلەرزە وێرانکەرەکەی باکووری کوردستانەوە کە لە ڕۆژی 6ی شوباتی ڕابردوو ڕوویدا و گوڕەکەی 7.8 پلەی ڕێختەر بوو، چەندین پاشلەرزەی دیکە ڕوویداوە.