پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە30ی تشرینی دووەم، وەزارەتی پێشمەرگە، بانگەوازێک بۆ پێشمەرگەکانی لیوای 20ی پیادە بڵاودەکاتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا ڕایگەیاند،” ئاگاداری سەرجەم ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانە دەکات کە ناویان لە لیوای20ی پیادەی هاوبەش هاتۆتەوە لە رۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپات بکەنەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە تەواوی ئەو کەسانە کەناویان هاتووە تا ڕۆژی شەممە بەرواری 2/12/2023 پەیوەندی بەو جێگایانە بکەن کە پێیان راگەیندراوە، هەرکەسێک لەو کاتەی بۆی دیاریکراوە پەیوەندی نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت.
جەختیکردەوە، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ دۆزینەوەی ناو و ئەو بنكانەی مەشق كە بۆتان دیاری كراوە.