نەتەنیاهۆ: هاووڵاتییەكمان لە عێراق رفێندراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هاووڵاتییەكی ئیسرائیل ماوەی چوار مانگە لەلایەن كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق دەستبەسەرە، حكومەتی عێراقیش بە بەرپرسیار دادەنێن لە سەلامەتیی گیانی ئەو هاووڵاتییەیان.

رۆژی چوارشەممە 5_7_2023 نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، چوار مانگە هاووڵاتییەكی ئیسرائیلی – رووسی بەناوی ئێلیزابێت تسۆركۆڤ، لە عێراق بێسەروشوێنە، بەڵام ئێستا بۆیان ئاشكرا بووە كە ئەو ئافرەتە زیندووە و لەلایەن چەكدارانی كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقەوە دەستبەسەرە.

بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەكان، ئێلیزابێت لەسەر ویستی خۆی سەردانی عێراقی كردووە، بە پاسپۆرتە رووسییەكەی و بە مەبەستی توێژینەوەیەكی زانستی لە عێراق.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، تسۆركۆڤ هێشتا لە ژیاندا ماوە و عێراقیش بە بەرپرسیار دەزانین لە چارەنووس و سەلامەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا