پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کارەبای سلێمانی دەڵێت لەسەر بوودجەی داهاتی کارەبا، پرۆکەیەکی کارەبا لە سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە بە 45 رۆژ کارەکانی تەواو بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند، “له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له (130) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.
کارەبای سلێمانی روونیدەکاتەوە، “پرۆژه‌كه‌ش بریتییه له دانانی محاویله‌ی مساعد به‌توانای 400 كی ڤی ئه‌ی بۆ محاویله‌كانی ژماره 4،1 و 15 فیده‌ری 212 چوارچرا، هەروەها دانانی 2 محاویله‌ی 400 كی ڤی ئه‌ی بۆ محاویله‌كانی 18،33 و39 له‌فیده‌ری 212 له‌گه‌ره‌كی چوارچرا له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کارەبای سلێمانی، تێچووی پڕۆژه‌كه بریتییه له (130.327.500) ته‌نها 130 ملیۆن و 327 و حه‌وت هه‌زارو 500 دینار و بڕیاره له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.