کۆمسیۆن: نابێت دووبارە دەنگەکان بە دەست بژمێردرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە هەموو وێستگەکان بەڕاستو کارێکی قورسە، لە کاتێکدا هەموو لایەنی براوە دیاری کراوە لەگەڵ کورسیەکانیان.

عیماد جەمیل ئەندامی راگەیاندنی کۆمسیۆن وتی، ئەنجومەنی کۆمسیاران  ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات، دوای ئەوەی دەستەی دادوەری پێداچوونەوە بە ئەنجامەکان دەکەن پەسەن بکرێت یاخود وەڵام بدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت دەستەی دادوەری بڕیار لەسەر داواکارییەکان بدات دژی ئەنجامەکان نەوەک کۆمسیۆن، دوای تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە، کۆمسیۆن ناوی براوەی کورسیەکانی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت بۆ پەسەند کردنی پێشکەشی دادگای فیدراڵی دەکات.

ڕوونیشی کردەوە، کارێکی ئاسان نیە لە هەموو بنکەکانی دەنگدان دەنگەکان، بە دەست بژمێردرێنەوە بەڵا ئەگەر هاتوو لە بنکەیەک کەم و کوڕی هەبوو دەکرێت ئەو کارە ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا