ترەمپ: پێویستە چین قەرەبووی ئەمریکا بکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی The Hill بڵاویکردەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوای لەچین کرد لەبەرامبەر زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەرەبووی ئەمریکا بکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ وتی، پێویستە چین بڕی 10 ترلیۆن دۆلار وەک قەرەبووی زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بداتە ئەمریکا و جەختی لەوەشکردەوە، “پێویستە ئەمریکا بەڕێژەی %100 باجی گومرگی بخاتە سەر ئەو شمەکانەی لەچینەوە هەناردەی وڵاتەکە دەکرێن”.

لەوتارەکەیدا ترەمپ دووپاتیکردەوە، “ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی چینییە و لەتاقیگەکاندا بەرهەمهێنراوە”، بەڵام ئەم بۆچوونە هێشتا نەسەلمێنراوە.

سەرەتاکانی مانگی رابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا فەرمانیدا بە ئاژانسە هەواڵگرییەکان تا هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ گەیشتن ئەنجامی کۆتایی رەچەڵەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا