وەزیری بەرگری ئیتالیا گەشتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لۆرینزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا گەشتە هەرێمی كوردستان.

بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 28/9/2020 لۆرینزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتالیا گەشتە شاری هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم پێشوازی لێكرا.

بڕیارە لە سەردانەكەیدا وەزیری بەرگری ئیتالیا لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە.

لە دوای شەڕی داعش بەمەبەستی مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە وڵاتی ئیتالیا ژمارەیەك راوێژكاری سەربازی رەوانەی هەرێم كرد، بەو پێیەی ئەو وڵاتە یەكێكە لە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕ دژی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا