هەرێمی کوردستان میوانداری کۆبوونەوەی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی بەرفراوانی فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق و فەرماندەیی هێزەکانی سنووریی ئێران لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەوبارەیەوە محەمەد فازڵ دزەیی، فەرماندەی هێزەکانی سنووری ناوچەی یەک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “لە سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرکردایەتی سنووری عێراق و ئێران کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو”.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردنی سنووری هەردوو وڵات و دانانی میکانیزمێک بۆ ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی ئەو شوێنانەی پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێککەوتن کراوە لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک لەنێوان هەردوولا بەمەبەستی دووبارە کێشانەوەی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران بەمەبەستی ڕێگریکردن لەو کەسانەی سنوور دەبەزێنن و ڕاگرتنی قاچاغچێتی لە هەردوو دەوڵەت.

دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لە دەروازەی باشماخ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا