شاندێکی باڵای یەكێتی لەگەڵ گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیاره‌ ئەمڕۆ شەممه‌ وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی بكات.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌: وەفدەكەی یەكێتی سەرەتا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ ھەریەكە لە كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبێتەوە.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ ئەندامانی وەفدی یەكێتی پێكدێن لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و د. خەسرەو گوڵ، نوێنەری سەرۆكی یەكێتی بۆ هەرسێ ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و ئەنجومەنی پشتیوانی و رەفعەت عەبدوڵا و  دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسكەری و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و سالار سەرحەد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا