قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا و بەریتانیا كۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند، “لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا و كونسوڵی گشتیی بەریتانیا بەوەكالەت تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدامان كرد”.

راشیگەیاند، “هاوڕابووین لەسەر چڕكردنەوەی گفتوگۆكان بە مەبەستی هەرچی زووتر چارەسەركردنی كێشەكان، بە تایبەتیش چارەسەركردنی خێرای كۆسپەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە هەروەها جەختمان كردەوە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا