وەزارەتی پلاندانانی عێراق رێژەی دانیشتووان ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، پێشبینی دەكەن ژمارەی دانیشتوان بۆ زیاتر لە 43 ملیۆن كەس بەرزبوبێتەوە و دەڵێت، جیاوازییەكی كەم لە نێوان رەگەزی نێر و مێ دا هەیە.

عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان راگەیاند، پێشبینی دەكەین ڕێژەی دانیشتوانی عێراق لە 43 ملیۆن كەس زیاتر بێت و زۆرترینشیان بەسەر سێ پارێزگادا دابەشبوون كە بەغداد و نەینەوا و بەسرەیە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا رێژەی نێرو مێ جیاوازیەكی كەمیان لە نێواندا هەیە، رێژەی نێر 5,50 و رێژەی مێ 5,49 یە.

دووپاتیشی كردەوە، وەزارەتەكەیان ئامادەكارییەكانی بۆ جێبەجێكردنی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق لە تشرینی دووەمی 2024 دەستپێكردووە، كە وردەكاریی دەداتێ سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوان و دۆخی ژیانیان لە عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا