شەش هەزار پارچە زەوی تاپۆ كرا

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری هەولێر تاپۆكردنی شەش هەزار زەوی لەسنوری پارێزگاكەی راگەیاند.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بڕیاردراوە سەرجەم ئەوفۆڕمانەی پێشتر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراون تاپۆ بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنوری پارێزگای هەولێر 120 هەزار فۆڕم دابەشكرابوو، پێشتر 65 هەزاریان تاپۆكران و ئەوەی ماوەتەوە 60 هەزارە، دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت توانرا ئەمڕۆش شەش هەزاری دیكەیان تاپۆبكرێن.

فرسەت سۆفی ئاماژە بەوە دەكات، ئەو 54 هەزارەی دیكە كە ماون كارتیان هەیە لە رێگەی لیژنەیەكەوە تاپۆ دەكرێن.

ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم دابەشكردنی زەوی بەسەر هاوڵاتیان و فەرمانبەران راگرتووە، ئەو زەویانەشی پێشتر درابوونە هاوڵاتیان زۆربەیان تاپۆ نەكرابوون ئەوەش گرفتی بۆ دروست كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا