پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە12تشرینی یەکەم، وەزارەتی وزەی حکومەتی تورکیا ئاشکرایکرد، هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون و ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێم.
وەزارەتی وزەی تورکیا ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکانی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا تەواوبوون و لەئێستادا بەمەبەستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆرییەکە ئامادەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوی هەناردەکردنەوەی نەوتیان لە عێراق کردووە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
لەکاتێکدا، ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەم، ئالپارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند،” چوارشەممەی داهاتوو11ی تشرینی یەکەم بۆری نەوتی عێراق-تورکیا بۆ بەندەری جەیهان ئامادە دەبێت بۆ هەناردەکردنی نەوت و دەکەوێتە کار”، ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ کەوتنەکاری ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان دەنێردرێت.