كۆدی دامەزراندنی سێ‌ یەكەمەكانی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم رەوانەی زانكۆكان كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆدی دامەزراندنی بڕوانامە باڵاكان و سێ یەكەمەكانی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئاراستەی زانكۆكان دەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانیستی حكومەتی هەرێمی كوردستان خاوەن بڕوانامە باڵاكان و سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە دانیشتوی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن ئاگاداردەكاتەوە، لە ئێستادا دەتوانن كۆدەكانیان لە زانكۆكانی خۆیان وەربگرنەوە كە ژمارەیان دوو هەزار و 75 كەسە.

د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لەسەر داوای حكومەتی عێراقی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و هەڵگرانی بروانامەی باڵا، دەرچوانی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان كە تاكو ئێستا دانەمەزراون و دانیشتوی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نێردرا. دواتریش ئاراستەی ئەنجومەنی ڕاژەی حكومەتی عێراقی كرا بۆ ئەوەی QR كۆدیان بۆ دروست بكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی وتیشی: لە ئێستادا كۆدی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاكان كە ژمارەیان (222) دەرچوە و سێ یەكەمەكان كە ژمارەیان (1853) سێ یەكەمە و دەرچوی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانن و دانیشتوی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، لە وەزارەتەوە نێرداوە بۆ هەریەك لە زانكۆكانیان، بۆ ئەمەش دەرچوان دەتوانن لە زانكۆكانیان كۆدەكانیان وەربگرنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی راشیگەیاند: پێوست ناكات هیچ یەكێك لە خاوەن بڕوانامە باڵاكان و سێ یەكەمەكان بۆ ئەم بابەتە سەردانی وەزارەت بكەن، چونكە كۆدەكانیان لە وەزارەتەوە بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان نێردراوە و دەرچوان دەتوانن لە زانكۆكانیان كۆدەكانیان وەربگرنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا