ئاسایش ڕێگە نایاسایی و قاچاخەكانی سلێمانی دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەرجەم ڕێگە نایاسایی و قاچاخەكان لەپێناو زیاتر ئارامی شار دادەخات و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمۆبێلی باری قاچاخ دا دەگرێت.

‎ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: پاش ئەوەی پەیجێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بەناوی ( وێنە كۆنەكانی سلێمانی ) داوایەك ئاڕاستەی ئاسایشی سلێمانی دەكات ، پاش لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی وورد بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانی بە كەمترین كات هەموو ڕێگا نایاساییەكانی دەوروبەری شار دابخات و سەرجەم ڕێگا لاوەكیەكان بخاتە ژێر چاودێری ووردەوە ، توانرا دەست بگیرێت بە سەر دوو ئۆتۆمۆبێلی بار لە جۆری (مێكزەمینی) و دوو شۆفێر كە ئاژەڵی نایاساییان پێبووە و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردەیان كردووە و ئامانجیان بوو بە نایاسایی داغڵی ناو شاری سلێمانی بكەن و ڕوبەڕووی یاسا كرانەوە .

‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەپێناو زیاتر دابینكردنی ئارامی و ئاسایش بۆ سلێمانی و دەوروبەری خزمەت دەكات ، هەمیشە سوپاسگوزاری خەڵكی دڵسۆزی شارەكەمانین كە بەردەوام هاوكارمانن بە پێدانی زانیاری و دەستنیشان كردنی دیاردە نایاساییەكان لەپێناو فەراهەمكردنی ژیانێكی ئارام و پاراستنی هاوڵاتیان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا