ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە درێژەی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاكی جیادا دەست بەسەر بڕی (149) كیلۆ ماددەی هۆشبەری لە جۆری( كریستاڵ )دا گیرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروست دەكات، لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەوەی خستە ڕوو، لە چالاكی یەكەمدا دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون هێزەكانی ئاسایش بەفەرمانی دادوەر لە 14_6_2022 دەستیان بەسەر بڕی 92 كیلۆ ماددەی كریستاڵ داگرت و ئەو ماددانەش لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون.

لە چالاكی دووەم دا هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوەی وورد لە ڕێگەی یەكێك لە بازگەكانەوە لەرۆژی 25_7_2022 دەستیان بەسەر بڕی 57 كیلۆ ماددەی كریستاڵ داگرت كە لەناو قوتوی ڕۆنی ئۆتۆمۆبێلدا شاردرابوونەوە و تۆمەتبار كە ناوی (ح.ع.م) و لەدایكبووی 1989 یەوە بەرەگەز كوردە ، بەنیازبوون لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک