ئاسایشی سلێمانی: شێخ جەعفەر پاڵپشتی خۆی بۆ جێبەجێکردنی یاسا دووپاتکردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کرد و دواتر بریندارەکانی ئاسایشی بەسەركردووەتەوە.

لەڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشدا ئاماژە بەوەدراوە، سەردانەكە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و چەسپاندنی یاسا بووە و جێگری سەرۆكی هەرێم پاڵپشتی خۆی بۆ جێبەجێکردنی یاسا دووپاتکردووەوەتەوە.

سەردانەی جەعفەر شێخ مستەفا بۆ ئاسایشی سلێمانی لەكاتێكدایە، شه‌وی 21/6/2021 له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان لەهێزەكانی ئاسایش و هێزیكی تایبەتی سەر بە جێگری سەرۆكی هەرێم دروستبو به‌هۆیه‌وه‌ 8 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون كە زۆرینه‌یان كارمه‌ندی كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا