لیژنەی ئاشتەوایی ناوماڵی یەکێتی دەستی بە کارەکانی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو لیژنەیەی کە بڕیاربوو بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە و کادرە زوویربووەکانی یەکێتی درووستبکرێت، یەکەم کەس لە سامان گەرمیانی، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیەوە دەستی بە کارەکانی کرد.

لیژنەکە پێکهاتوون لە هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا، سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەکای یەکێتی، عیماد ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، عومەر شێخ مووس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

ئەمڕۆش لە یەکەمین سەردانیی و دانیشتنیاندا، لیژنەکە سامان گەرمیان، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان بەسەرکردەوە.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، بڕیار لە درووستکردنی لیژنەی ئاشتەوایی ناوماڵی یەکێتی دراو و بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی سەرجەم ئەو کەسایەتیی و ئەندامانە بکات کە لە یەکێتی زویر بوون و دابڕاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا