پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی ساختەی کشتوکاڵدا گرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی ساختەی بەخێوکردنی کشتوکاڵدا گرتووە، خاوەنەکە لە کۆگاکەی خۆیدا و لێرە دروستی دەکات و بەنرخی براندە جیهانییەکان بەجوتیارانی دەفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لەو دەرمانانە ماددەی سارپەرماسینی و چەندین ماددەی قەدەغەکراوی دیکەی تێدایە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
ڕوونیکردەوە، بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.