هەزاران پارچەی شوێنەوار لە میسر دۆزرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی شوێنەواری میسری، ئەڵمانی و نەمساوی دۆزینەوەی سەدان گۆزەی سەرداپۆشراوی لە گۆڕستانی شاژنە “مەریت نیپ” لە خانەوادەی یەكەمی ناوچەی ئوم عیقاب رادەگەیەنێت.

مستەفا وەزیری، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای شوێنەواری میسری ئاماژەی بەوە كردووە، لەمیانی پرۆسەیەكی درێژخایەنی گەڕان و پشكنیندا، توانراوە سەدان گۆزەی سەرداپۆشراو لە گۆڕستانی شاژنە “مەریت نیپ” لە خانەوادەی یەكەمی ناوچەی ئوم عیقاب لە ئەبیدۆس لە سۆهاچ بدۆزرێتەوە، كە هەر هەموویان پاشماوەی “مەی”یان تێدا ماوە.

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای شوێنەواری میسری روونیكردووەتەوە، ئەو گۆزە سەرداپۆشراوانە بە باشی ماوەنەتەوە و پاشماوەی مەی-یان تێدایە كە تەمەنی ئەو مەیە نزیكەی پێنج هەزار دەبێت.

هاوكات دیترش راو، بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئەڵمانی لە قاهیرە باسی لەوە كردووە، توانیویانە بەشێوەیەكی سەركەوتوو پرۆسەی هەڵدانەوەی زانیارییە مێژووییەكان لەم گۆڕستانە ئەنجام بدەن، بەشێوەیەك جگە لە دۆزینەوەی ئەو پێنج هەزار گۆزە سەرداپۆشراوە، هاوكات توانراوە كۆمەڵێك كەلوپەل و كەرستە و تەختەدار بدۆزنەوە، كە پێدەچێت وەك سندووقی هەڵگرتنی تەرمی شاژنە نیپ و وەزیرەكانی بەكارهاتبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا