کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر: پرسی نەوتی هەرێم بۆ وڵاتەکەمان پرسێکی گرنگە

پۆڵەتیک پرێس

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر هیواخوازە پڕۆژەیاسای نەوت و گاز بە هاوبەشیی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادە و پەسەند بکرێت و دەشڵێت، پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەمان پرسێکی گرنگە.

رۆژی دووشەممە 28ی ئابی 2023، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت)، پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی هەردوو کەرتی کارەبا و نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە.

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا، پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی و هیوای خواست بە هاوبەشیی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئامادە و پەسند بکرێت.

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.  ئاماژە بەوەش کراوە، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا هەنگاوەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە گرنگ وەسف کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا