بڕیارێکی نوێ لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت وەزارەت و فەرمانگەکان لە ڕێگەی خۆیانەوە داوای ڤیزا لە كۆنسوڵخانەكان بكەن.

لە نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بۆ پەیوەندی بە وڵاتان و وەرگرتنی ڤیزای وڵاتان، لەسەر راسپاردەی نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوو بڕیار هەیە دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان پێیەوە پابەند بن.

بەگوێرەی بڕیارەکە، پەیوەندی دوولایەنەی نێوان وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتان تەنها لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەرەوە رێكدەخرێت.

ئەوەش هاتووە، نابێت وەزارەت و فەرمانگەکان لە ڕێگەی خۆیانەوە داوای ڤیزا لە كۆنسوڵخانەكان بكەن، بەڵکو وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی پشتگیری تەنها لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا