پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بڕیارە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
گەشتەکەی سودانی، بڕیارە ماوەی پێنج ڕۆژ بخایەنێت و سەردانی هەریەک لە ویلایەتەکانی واشنتن، مشیگن و هیوستن بکات.
هاوکات، بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسی کۆمپانیاکانی بواری وزە و نوێنەرانی پەنابەرانی عێراقی لەو وڵاتە کۆببێتەوە.