پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌وه‌ی بووه‌ته گرێكوێره‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستانه.
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “سه‌رجه‌م مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه ته‌نیا پشكی هه‌رێم نه‌بێت، كه بووه‌ته گرێكوێره‌ی بودجه”.
له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز حه‌سه‌ن نازم ئه‌وه‌ی به‌كارێكی تێكده‌رانه و پوچ وه‌سفكرد و وتی “سازش له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق ناكه‌ین”.
له‌باره‌ی سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كانی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و سه‌ردانه ڕاگه‌یاند و وتی “سه‌دان داواكاریمان له‌ڕۆژنامه‌نووسانی بیانیی بۆ ڕووماڵی ئه‌و سه‌ردانه به‌ده‌ستگه‌یشتووه”.