نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی، بەجۆرێک نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ 73 سەنت دابەزیووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکیش 71 سەنت دابەزیووە و بە 82 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

کەمبوونەوەی خواستی چین بۆ هاوردەکردنی نەوت لەلایەک، کەمکردنەوەی قەبارەی هەناردەی نەوت لەلایەن گەورە هەناردەکارانی جیهانی لەلایەکی تر، نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کرد لە ماوەکانی رابردوودا.

نەوتی خاوی برێنت هەفتەی رابردوو، بەرزترین نرخی خۆی تۆمارکرد لەوەتەی کانوونی دووەمی ساڵی 2023.

گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی جیهانی، نموونەی سعودیە و رووسیا و عێراق و ئیمارات و کوەیت، خۆبەخشانە بە مەبەستی سەقامگیرکردن و بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، بڕیاریاندا بە سنوردارکردنی قەبارەی هەناردەی نەوت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا