بایدن سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە باردۆخی ناوچەکە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

میدیا جیهانییەکان ڕایانگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە18ی تشرینی یەکەم، دەگاتە شانشینی ئوردن و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم، پادشای ئوردن و مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

ئاماژەیان بەوەکرد، لە هەمان کاتدا جۆ بایدن دەچێتە تەلئەبیب و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.

لەکاتێکدا، شەڕی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل ماوەی 11 ڕۆژە بەردەوامە و قوربانییەکەی زۆر لەهەردوولا کەوتووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا