ئایا مەترسی وشکەساڵی لە هەرێمى کوردستان هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکى بوارى کەشناسى دەڵێت، لە هەموو ناوچەکان بارانی پێویست باریوە و بڕەکەى زۆر زیاترە لە ساڵى ڕابردوو لەکاتێکدا وەرزی بارانبارینیش هێشتا سێ مانگی ماوە، دەشڵێت، لە ئێستادا مەترسی وشکەساڵی کۆتاییهاتووە.

سیروان ساڵح، شارەزاى بوارى کەشناسى لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیوێتى، لە هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بارانی پێویست باریوە و بڕەکەى زۆر زیاترە لە ساڵى ڕابردوو لەکاتێکدا وەرزی بارانبارینیش هێشتا سێ مانگی ماوە .

ئەو شارەزایە ئاماژەى بەوەکردووە، بەپێی پێشبینییەکانیش وەرزی بەهار ڕێژەی باران بارین باش دەبێت و هیچ مەترسییەکى کەم بارانى بوونى نییە.

ناوبراو روونیکردوەتەوە، لە هەرێم هیچ مەترسییەکی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو لە ئارادا نییە، چونکە هەڵکەوتەی ناوچەکەمان پڕە لە سەرچاوەى ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی و هەرگیز توشی مەترسی لەو شێوەیە نابین .

لە کۆتاى نوسنەکەیدا ئەو شارەزایەى بوارى کەشناسى ئەوەى خستووەتەڕوو، لە ئێستادا مەترسی وشکەساڵی لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان کۆتاییهاتوو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا