ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک کەمپی جێژنیکان لە بەحرکە کوژرا.
بەرپرسێکی باڵای حیزبەکە دەڵێت، ئەو کەسە چەند ساڵێک لەمەوبەر پێشمەرگەی حیزبەکەیان بووە، بەڵام ئێستا ئەندامی حیزبەکەیانە و وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە.
رۆژی چوارشەممە، 12-7-2023، سەرچاوەیەكی بەرپرسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەبارەی كوشتنی ئەندامێكیان ئاشكرایكرد، ئەندامەكەیان ناوی سیامەند شابۆییە، دوێنێ سێشەممە لە سنووری شارۆچكەی بەحركەی سەر بە شاری هەولێر كوژراوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.
وتیشی: دەزگاكانی ئێمە و حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە.
رۆژی هەینی، 7_7_2023 دوو ئەندامی ئەو حیزبە بە ناوەكانی لوقمان ئاجی ناسراو بە لوقمان گەرگوولی و عادل موهاجر، ناسراو بە سەرباز چاوشین لە ناوچەی هەڵشۆی دەڤەری پشدەر كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا