وەزیرانی دەرەوەی میسرو ئوردن سەردانی بەغدا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

وەك ئامادەكارییەك بۆ كۆبونەوەی لوتكەی سێ قوڵی، بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی میسرو ئوردن بگەنە بەغداو لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆببنەوە.

ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، سبەی دوو شەمە 29ی ئازار، ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردن و سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر دەگەنە عێراق و لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبنەوەو هەر سێ لا كۆبونەوەی لوتكەی نێوانیان تاوتوێ دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبونەوەكە گرنگەو هۆكارە بۆ زیاتركردنی كاری هاوبەش و بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان ئەو سێ وڵاتە.

پێشترو بەمەبەستی بەستنی لوتكەی سێ قۆڵیی نێوانیان بڕیار بوو رۆژی شەممەی رابردو، هەریەك لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام بەهۆی چەند هۆكارێكەوە كۆبونەكە دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا