دوو خانەنشین لەسەرەی مووچەدا گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئاداری 2022 دوو مووچەخۆری خانەنشین لەکاتی سەرەگرتن بۆ مووچەکانیان گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، خانەنشینەکان لە سەرەی مووچەوەرگرتن لە بانکی تانجەڕۆ تەندروستییان تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان لەبەردەم دەرگای بانکەکاندا مانەوە و تا بەیانی چاوەڕوانی مووچەکانیان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا