پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه سێ بومه‌له‌رزه له پارێزگای سلێمانی ڕوویانداوه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، سێ بومه‌له‌رزه له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه پارێزگای سلێمانی هه‌ژاندووه، كه به‌هێزترینیان پێنج پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و له 11 كیلۆمه‌تر له‌ڕۆژئاوای قه‌زای كه‌لار تۆماركراوه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ده‌شڵێت، هاوكات بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه هه‌ر ئه‌مڕۆ به پله‌ی 3.8 هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ژاندووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌كه هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی، دووباره بوونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه له‌و ناوچانه ئه‌گه‌رێكه و پێویسته هاووڵاتیان خۆیان به‌دووربگرن له‌زانیاریی نادروست و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه له‌ئه‌گه‌ری دووباره ڕوودانه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ژی چه‌تۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هۆکارەکانی روودانی بوومەلەرزە لەو ناوچەیە وتی: “ئەو شوێنە هێڵێکی بوومەلەرزەیە و چاوەڕێدەکرێت بوومەلەرزەی دیکە و پاشلەرزە لەو شوێنە رووبدەن، بەڵام گوڕەکەیان کەمتربێت”.