فڕۆکەخانەی بەغدا لەبارەی بڕانی کارەباوە ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە ڕووبەڕووی بڕانی کارەبا بوونەتەوە.

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کارەبای فڕۆکەخانە بڕاوە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی فشارێکی زۆر لەسەر فڕۆکەخانە و دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات کاردەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا