نادیە موراد سەردانی ئۆکرانیای کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نادیە موراد، چالاكوانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لەسەر بانگهێشتنامەی رەسمی ئولینا زیلینسكا، خانمی یەكەمی ئۆكرانیا سەردانی كیێڤی كرد و كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

لە سەردانەکەیدا نادیە موراد ناوچە وێرانبووەکانی کیێڤی بەسەرکردوە و هیوای خواست لەڕێی ئەو ئەزموونەی پێیدا تێپەڕیوە هاوکاری پێشکەشی ئەو ژنانە بکات کە کاریگەری جەنگییان بەسەرەوەیە و لەلایەن ڕوسیاوە ڕوبەڕوی توندوتیژی جەستەیی و سێکسی بوونەتەوە.

هاوکات، داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەپەلە قەرەبووی ژنانی رزگاربووی جەنگ بكەنەوە، بەڵێنیشیدا بە بەردەوامیدان بە هەوڵەكانی لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری لە سەرانسەری جیهاندا.

لایخۆیەوە خانمی یەکەمی ئۆکرانیا سەرسامی خۆی بۆ چیرۆکی ناخهەژێنی نادیە موراد دەربڕی کە لەلایەن ڕێکخراوی چەکداری داعشەوە ڕوبەڕوی ئەشکەندە و توندوتیژی بووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا