قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌م شوێنانه‌ داده‌خات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە22ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەندێک شوێن دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو ماوەیەی بۆ پاککردنەوەی تانکی سەربانی ساردەمەنی، شێرینی، چێشخانە و چایخانە و هەموو ئەو شوێنانەی خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، هەرشوێنێک پابەند نەبێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجامی نەدابێت دادەخرێت.

لەکاتێکدا، هەفتەی ڕابردوو، ڕێکان جەمان سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاککردنەوەی تانکی سەربانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەموو ئەوشوێنانە خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی گەورە کردوە و سەردانی هەموشوێنەکان دەکەن و هەر شوێنێک تانکیەکەی خاوێن نەکردبێتەوە دەستبەجێ دادەخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا